لە شەش مانگدا 78 خولی تەندروستی و سیمینار ئەنجام دراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی 3 خولی تەندروستی كردووەتەوە و 75 سیمیناری زانستی و هۆشیاری جۆراوجۆری ئەنجام داوە كە 5,191 كەس بەشداریان تێدا كردووە و هەروەها 8 بەرنامەی تەلەفزیۆنی و 1 بەرنامەی ڕادیۆیی ئەنجام داوە.
هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی 24,800 پروشەر و 850 پۆستەری بڵاوكردووەتەوە و 2,036 كورتە وانەی پێشكەش كردووە و 32,184 بینینی تاكە كەسی ئەنجام داوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:49:13/07/2026