بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كرایەوە


" تەندروستی"

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاووڵاتیان، بەشی نەشتەرگەری قەڵەوی و زیندەپاڵی لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كرایەوە.

بەشی نەشتەرگەری قەڵەویی و زیندەپاڵی لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كرایەوە و ڕۆژانی یەك شەممە تا چوارشەممە پشكنین بەبێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەكان دەكرێت و هەر هاووڵاتیەك پێویستی بە نەشتەرگەری بێت دوای هەڵسەنگاندی دۆخی تەندروستی و لەلایەن لیژنەیەك لە پزیشكانی پسپۆڕ بڕیاری لەسەر دەدرێت.

لە سەرەتای ئەم مانگە و كردنەوەی بەشەكە تائێستا هەشت نەشتەرگەری بۆ لابردن و بچووكردنەوەی گەدە و دوانزدە گرێ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:28/06/2026