كاروباری ئینفێكشن كۆنترۆڵی نەخۆشخانەكان پەرەی پێدەدرێت
" تەندروستی "
بەسەپەرشتی د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان و ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی كوالیتی كۆنترۆڵ و لێپرسراوی هۆبەی ئینفێكشن كۆنترۆڵ و لێپرسراوانی بەشی ئینفێكشن كۆنتڕۆڵ لە نەخۆشخانە گشتیەكان كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو.
ئامانجی كۆبوونەوەكە باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و كاروباری بەشەكانی ئینفێكشن كۆنتڕۆڵ و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەیە كە ڕووبەڕووی ئەو بەشانە لە نەخۆشخانە گشتیەكان دەبێتەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:25:19/06/2026