چارەسەری ئەو منداڵانەی كێشەی جەستەییان هەیە بەردەوامە
" تەندروستی"
لە سەنتەری فێركاری ڕاهێنانی منداڵان پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بەردەوامە بەو منداڵانەی كێشەی جوڵە و جەستەیی و ئاخاوتن و دەروونییان هەیە لەگەڵ ئەو منداڵانەی ئیفلیجی مێشك و دەرچوونی زكماگی سمت و ئیفلیجی لایەكیان هەیە.
ڕۆژانە ژمارەیەك منداڵ لە بەشەكانی سەنتەری فێركاری ڕاهێنانی منداڵان چارەسەر وەردەگرن كە بریتیە لە بەشی پزیشكی ئێسك و شكاوی و پزیشكی مێشك و بەشی دەروونی و ڕاهێنانی سروشتی و تیشك و سۆنەر و چەند بەشێكی دیكە.
لەم سەنتەرە ڕاهێنان بەو منداڵانە دەكرێت ڕەقبوونی جومگە و پێ قرژاڵە و هەر كێشەیەكی تری جوڵەیان هەیە و چارەسەری سروشتی وەردەگرن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:44:15/06/2026