نەشتەرگەرییەكی ڕاستكردنەوەی قاچ بە سەركەوتوویی ئەنجام درا
" تەندروستی"
لە نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری نەشتەرگەرییەكی ووردی ڕاستكردنەوەی خواری قاچ بە سەركەوتوویی بە سەرپەرشتی د.ئیسماعیل بابە ڕەسوڵ پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی و تیمێكی پسپۆڕ و بە هاوكاری كارمەندانی بەشی نەشتەرگەری نەحۆشخانەی شار ئەنجام درا.
چیرۆكی نەخۆشەكە :
چارەخوازێك سەردانی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی شاری كرد بەهۆی ئەوەی ئازارێكی زۆر لە قاچی ڕاستیدا هەبوو، دوای ئەنجامدانی تیشك و پشكنینی پێویست پزیشكی پسپۆر حاڵەتەكەی بە خواربوونی قاچ بەهۆی لەپێكردنی پێڵاوی تەنگەوە دیاریكرد و بڕیاری نەشتەرگەری درا.
لە نەشتەرگەرییەكە چی بۆ كرا :
ماوەی نەشتەرگەرییەكە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند و بە سڕكردنی نیوەیی و ئێسكە خوارەكە بە تەكنیكێكی سەردەمیانەی پزیشكی ڕاستكرایەوە و لەئێستادا چارەخوازەكە دۆخی تەندروستی جێگیرە و ئازاری قاچی نەماوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:31:07/06/2026