خزمەتگوزاری بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان پەرەی پێ دەدرێت
" تەندروستی"
د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارمەندان لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ئێمرجنسی و بەڕێوبەری ڕاهێنانەوەی پەلی دەستكرد و بەڕێوبەری كۆگای دەرمانی هەرێم كۆبووەوە.
ئامانجی كۆبوونەوەكە بۆ ڕێكخستنەوەی ڕێكارەكانی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیە بە كەسانی خاوەنی پێداویستی تایبەت و زیادكردنی پاڵپشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ئێمرجنسی لەو بوارەدا بۆئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری تەندروستیان پێشكەش بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:57:02/06/2026