مانگی ڕابردوو 1,807 كەس لە نەخۆشخانەی سووتاوی بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,807 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 227 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,058 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 522 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 143 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 139 كەس داخڵ كراون و 32 یان لە بەشی سووتاوی و 107 یان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:46:02/06/2026