مانگی ڕابردوو 2,741 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,741 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,161 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,580 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون و 35 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 693 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 1,565 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 455 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 28 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:01/06/2026