تەندروستی سلێمانی ئامادەكاریی تەواو بۆ جەژنی قوربان دەكات
" تەندروستی "
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لە جەژنی قوربان، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پلانی بۆ ڕۆژانی جەژن داناوە و ڕێكاری پێویستی گرتووەتەبەر لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانی خۆشەویست.
لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان سەرجەم نەخۆشخانە و فریاكەوتنەكان و سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە و شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی چاودێری تەندروستی بەردەوام دەبن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە شێوەی ئێشكگریی.
هاوكات تیمە تەندروستیەكان لە ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن لەناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارییەكان و سەیرانگاكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیر دەبن و ئامادەییان دەبێت بۆئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاووڵاتیان بكەن و بە هانایانەوە بچن.
هاووڵاتیان دەتوانن لەكاتی پێویست و هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 یاخود ژمارە مۆبایلی (07701949090-07701949191) بكەن بۆئەوەی تیمەكانی تەندروستی بە هانایانەوە بچن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:59:27/05/2026