لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەرییەكی هەستیار بۆ نەخۆشێك كرا


" تەندروستی"

لە نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری نەشتەرگەرییەكی وورد و هەستیار بۆ نەخۆشێك بە سەركەوتوویی ئەنجام درا كە نازووری دیواری سنگ بوو، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.

هەریەك لە پسپۆڕانی نەخۆشییەكانی سنگ و هەناسە د.بنار جەمال ئەمین و د.نەسار جەمال و د.سەرهەنگ وسو و د.هەرێم كەریم سەرپەرشتی تیمێكی پسپۆڕیان كرد و بە هاوكاری كارمەندانی بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شار ئەو نەشتەرگەرییە وورد و هەستیارەیان ئەنجام دا.

لە نەشتەرگەرییەكە چی بۆ كرا:

نەخۆشەكە بۆ ماوەیەكی درێژ ئازاری سنگ و هەوكردنی هەبوو لە دیواری سنگ و ناو سییەكان بە ڕێگەكانی تر چارەسەر نەدەكرا.
بە تەنیا یەك كون و بە بەنجی لۆكاڵی بە بێ بەنجی گشتی نەشتەرگەری دیواری سنگ و دومەڵی پەردەی سییەكان و لابردنی بەستەرە شانەی زیادە لە دیواری سنگ بۆ نەخۆشەكە ئەنجام درا و ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:25/05/2026