هەماهەنگی تەندروستی سلێمانی و WHO پەرەی پێدەدرێت
" تەندروستی "
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لەدیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ د.جەمیلە ئەلراعبی بەڕێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق و تیمی یاوەری كۆبۆوە.
لەو كۆبونەوەیەدا گفتۆگۆ كرا لەبارەی ڕەوشی تەندروستی پارێزگای سلێمانی و بەردەوامبوون و پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگی هەردوولا بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە سنوورەكە.
لای خۆیەوە بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی دەستخۆشی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد بۆ ئەو پشتیوانی و هاوكارییانەی پێشكەشی كەرتی تەندروستی سلێمانی دەكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:53:17/05/2026