نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ منداڵێكی دوو مانگ ئەنجام درا
" تەندروستی"
لە نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری نەشتەرگەرییەك بۆ منداڵێكی تەمەن دوو مانگ بە سەركەوتوویی ئەنجام درا كە داخستنی دڕاویی ناوپەنچك بوو، لە ئێستادا باری تەندروستی منداڵەكە جێگیرە.
هەریەك لە پزیشكانی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.مەهدی عەزیز كاكی و د.ئەوس ئەحمەد سەرپەرشتی تیمێكی پسپۆڕیان كرد و بە هاوكاری كارمەندانی بەشی نەشتەرگەری نەحۆشخانەی شار نەشتەرگەرییەكی وورد و هەستیاری داخستنی دڕاوی ناوپەنچك یان بۆ منداڵێك ئەنجام دا.
چیرۆكی نەخۆشەكە :
پێش ماوەیەك مناڵەكە بەهۆی هەناسە توندییەكی زۆرەوە براوەتەوە نەخۆشخانە و دوای پشكنینی وورد دەركەوتووە كە ناوپەنچكی لە بەشی چەپی پشتەوەی دڕاوی هەیە و بەو هۆیەوە بەشێكی ڕیخۆڵەی و سپڵی هەڵكشاونەتە سەرەوە بۆ سنگی و ئەوەش وای كردبوو سییەكانی توانای هەناسەدانی پێویستی نەبێت و تەنگە نەفەسی بكات.
لە نەشتەرگەرییەكەدا چی بۆ منداڵەكە كرا :
ماوەی نەشتەرگەرییەكە نزیكەی سێ كاتژمێری خایاند و ئەو بەشانەی هەناوی منداڵەمە كە هەڵكشابوونە سەرەوە گەڕێندرانەوە شوێنی خۆیان و ئێستا لە چاودێری چڕی منداڵانە و تەندروستی جێگیرە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:01:14/05/2026