لەمانگێكدا 12,195 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 12,195 منداڵ لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 1,410 منداڵ داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 374 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 464 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 584 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 165 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 133 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 513 منداڵ لە بەشی گەشەكردن بینراون و 177 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 7,004 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 103 ئیكۆ و 386 سۆنەر ئەنجام دراوە و 765 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:30:05/05/2026