لەمانگێكدا 2,335 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2026) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,335 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1,059 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,276 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.

مانگی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 238 هەڵكێشانی ددان و 331 پڕكردنەوەی ددان و 193 پاككردنەوەی ددان و 63 ڕێككردنەوەی ددان و 30 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە، هەروەها 493 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:57:04/05/2026