مانگی ڕابردوو 22,462 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2026) لە نەخۆشخانەی شار 22,462 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 16,166 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,305 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 4,197 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 1,135 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 911 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 494 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 318 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 296 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 954 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 394 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 152 نەشتەرگەری قەستەرە و 163 شەبەكە و باڵۆن و 55 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 40,701 شیكاری تاقیگەیی و 2,296 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 8,220 تیشك و 208 ئیكۆ و 2,220 سۆنەر و 447 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:29:09/04/2026