لەمانگێكدا 3,606 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2026) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 3,606 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 258 نەشتەرگەری گەورە و 51 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 2,292 پشكنینی پەستانی چاو و 292 ئۆ سی تی و 25 یاك لەیزەر و 127 پشكنینی گلێنە و 16 پشكنینی پانتایی بینین ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,038 پشكنینی چاویلكە و 397 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 80 تیشك گیراوە و 428 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:38:06/04/2026