مانگی ڕابردوو 1,760 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2026) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 1,760 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 797 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 963 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون و 27 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان بینراون 417 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 1,009 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 310 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 24 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:02/04/2026