لە ڕۆژانی پشوووی جەژن و نەورۆز 257 منداڵ لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە ڕێكەوتی ( 19 بۆ 2026/3/29) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 1,107 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەو ماوەیەدا 257 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون كە 143 منداڵ كوڕ بوون و 114 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 165 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 92 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون.
لە ماوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 1,050 پشكنینی تاقیگەیی كراوە و 277 سۆنەر گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:09:02/04/2026