پیرۆزبایی د.سەباح بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی


" تەندروستی "

جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی كوردی لە هەمووان پیرۆز بێت..
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان..

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی و سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەم بەم بۆنەیەوە.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەكەمان لەكاتێكدا دۆخێكی ئاڵۆز باڵی بەسەر ناوچەكەمان كێشاوە و هیوای تەندروستیەكی باشتر بۆ هاووڵاتیانمان و زیاتر بەرەوپێشچوونی كەرتی تەندروستی دەخوازین.
لەم بۆنەیەدا دەستخۆشی لە هەموو پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی ناوەندە تەندروستیەكان دەكەم، كە بەردەوامن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژن و بۆنە و پشووەكان و ئەركەكانیان بەڕێكوپێكی جێبەجێ دەكەن.

دووبارە جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی كوردی پیرۆز بێت

د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:38:19/03/2026