لەمانگێكدا 29,098 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە نەخۆشخانەی شار 29,098 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 21,804 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 6,341 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 875 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 5,704 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 1,770 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 850 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 568 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 630 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 560 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 342 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,177 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 384 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 196 نەشتەرگەری قەستەرە و 153 شەبەكە و باڵۆن و 63 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 43,816 شیكاری تاقیگەیی و 1,650 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 11,148 تیشك و 360 ئیكۆ و 2,841 سۆنەر و 593 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:04:09/03/2026