لەمانگێكدا 3,119 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەكان ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە بانكی خوێن 8,000 كەس سەردانیان كردوە و 3,119 بوتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو 765 بوتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 486 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 272 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 143 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 93 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 982 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە بانكی خوێن 4,145 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,410 پشكنینی گروپی خوێن و 2,810 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 1,878 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:29:06/03/2026