مانگی ڕابردوو 154 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2026) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,801 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 190 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,115 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 496 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 154 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە كە 6 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 148 نەشتەرگەری گەورە بووە ، هەروەها 160 كەس داخڵ كراون و 31 یان لە بەشی سووتاوی و 129 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:19:02/03/2026