كۆنگرەی چارەسەری شێرپەنجە لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد


" تەندروستی "

بە بەشداری زیاتر لە 250 پزیشكی هەرێمی كوردستان و عێراق و زیاتر لە 30 پزیشك لە دەرەوەی وڵات كۆنگرەی (BEST OF ESMO) تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد و بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

لە كۆنگرەكەدا د.یاد نەقشبەندی بەرێوبەری نەخۆشخانەی هیوا بە ناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەخێرهاتنی سەرجەم میوانانی كرد بۆ شاری سلێمانی و بەشداری كردن لە بە جێگەیاندنی كۆنگرەكە و چەندین توێژینەوەی نوێ تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە باسكران.

ئەوە یەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەك لە پرۆفیسۆر و پزیشكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت كە تایبەتە بە چارەسەری گرێ شێرپەنجەییەكان.

ئەو كۆنگرەیە ساڵانە لەلایەن كۆمەڵەی شێرپەنجەی عێراقی ئەنجام دەدرێت و دەتوانرێت خزمەتی زیاتر بە تووشبوانی شێرپەنجە بكرێت بە تایبەتی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی شێرپەنجە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:51:12/02/2026