مانگی ڕابردوو 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 2,129 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 328 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1,195 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە و 606 كەس چارەسەری سروشتی یان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 145 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە ، هەروەها 145 كەس داخڵ كراون و 35 یان لە بەشی سووتاوی و 110 یان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:32:11/02/2026