لەمانگێكدا 3,401 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەكان ڕاكێشراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2026) لە بانكی خوێن 8,594 كەس سەردانیان كردوە و 3,401 بوتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 878 بوتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 494 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 260 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 131 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 140 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,056 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە بانكی خوێن 4,622 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,304 پشكنینی گروپی خوێن و 4,165 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,689 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:26:11/02/2026