هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە بەردەوامە
" تەندروستی "
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ، پەیمانگای تەكنیكی پیشەیی ئەزمەڕ پانێڵێكی تایبەتی لەبارەی زیادكردنی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ساز كرد و تێیدا چەندین هۆكار و چارەسەر خرانەڕوو.
لە پانێڵەكەدا كە هەریەك لە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.خەتاب ئەحمەد نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەشێك لە بەرپرسان و پزیشكان و مامۆستایانی زانكۆ ئامادەی بوون ، تیشك خرایەسەر ڕۆڵی خوێندنی باڵا و توێژینەوە نوێیەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:57:04/02/2026