ڕاهێنان لەسەر دیاریكردنی ژیری منداڵ و ئۆتیزم دەكرێتەوە
" تەندروستی"
بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سارا ڕەشید سەرۆكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا واژۆكرا بۆ كردنەوەی ڕاهێنان لەسەر دەستنیشانكردنی كێشەی ژیری منداڵ و ئۆتیزم.
ئامانجی واژۆكردنی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنە بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەیەكە بۆ ڕاهێنانی كۆمەڵێك كارمەندی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ یارمەتیدان و دەستنیشانكردنی ئەو منداڵانەی كێشەی ژیری و نیشانەی ئۆتیزم یان هەیە.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ووتی: پێویستیان بەوەیە هاوشێوەی وڵاتان پزیشك و كارمەندەكانیان ڕاهێنانی تەواو بكەن لەسەر دەستنیشانكردن و هەڵسوكەوت و چارەسەركردنی ئەو منداڵانەی كێشەی ژیری و ئۆتیزم یان هەیە ، ئەو پرۆژەیە زۆر هاوكاری ئەو خێزانانە دەبێت كە منداڵەكانیان گیرۆدەی ئەو جۆرە نەخۆشیانەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:41:27/01/2026