تیمێكی تەندروستی بەشداریان لە چالاكیەكی وڵاتی میسر كرد
" تەندروستی "
بۆ یەكەمجار تیمێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر لە شاری سلێمانی بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بەشداریان كرد لە ئەنجامدانی هەناویبینی ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی چالاكی (ESDE live Endoscopy 2026) كە لەلایەن كۆمەڵەی هەرس و جگەری وڵاتی میسر ڕێكخرابوو و 27 نەخۆشخانە و سەنتەر لە میسر و 9 وڵاتی عەرەبی بەشداربوون.
لەو چالاكیەدا حاڵەتێكی لابردنی گرێی شێرپەنجەیی گەدە بە سەركەوتوویی و بە تەكنیكی (Endoscopic Submucosal Dissection) لەلایەن د.هیوا ئەبوبەكر حسێن و د.هێرۆ ئیسماعیل فەرەج پزیشكانی پسپۆڕ لە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و تیمەكەیان ئەنجام درا.
ئەم جۆرە چالاكیانە كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی زانستی هەیە و پێگە و ئاستی زانستی هەرێمی كوردستان و عێراق دەردەخات لە بواری چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:54:24/01/2026