لەساڵێكدا 11 هەزار كەس سەردانی سەنتەری ڕۆماتیزم یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 11,618 چارەخواز سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری ڕۆماتیزم و ڕاهێنانی پزیشكی یان كردووە و لەو ژمارەیە 3,871 كەس لە ڕەگەزی نێر بوون و 7,747 چارەخوازیان لە ڕەگەزی مێ بوون.

ساڵی ڕابردوو 5,471 نەخۆش سەردانی قاوشیان لە سەنتەری ڕاوێژكاری ڕۆماتیزم و ڕاهێنانی پزیشكی كردووە و لەو ژمارەیە 1,842 نەخۆشیان نێر بوون و 3,629 نەخۆش مێ بوون ، هەروەها چارەسەری سروشتی بۆ 7,654 نەخۆش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:28:23/01/2026