لەساڵێكدا هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی 104 سیمیناری ئەنجام داوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی 104 سیمیناری جۆراوجۆر و 2,591 كورتە وانەی لە مەڵبەندە تەندروستیەكان ئەنجام داوە لەپێناو هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان و 89,792 كەس بە تاكە كەسی بینراون.
ساڵی ڕابردوو هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی 2 توێژینەوەی زانستی و 7 خولی تەندروستی و 24 سیمیناری بۆ حاجییەكان ئەنجام داوە و بەشدار بووە لە 5 بەرنامەی ڕادیۆیی و 27 بەرنامەی تەلەفزیۆنی و هەروەها 330 پۆستەر و 11,190 پروشەری بڵاوكردووەتەوە.
هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری كۆمەڵگا لە ڕووی تەندروستی و كۆكردنەوەی داتا لەسەر كێشە تەندروستیەكان و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و گەیاندنی ڕێنماییە تەندروستیەكان و هەماهەنگی نێوان دام و دەزگاكان لەگەڵ ڕێكخراوەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:46:22/01/2026