لە ساڵێكدا 10 هەزار كەس لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 10,398 چارەخواز سەردانی كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك یان كردووە ، لەو ژمارەیە 2,949 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و 248 نەخۆش ڕەوانەكراون و 7,070 یان ئەو نەخۆشانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
ساڵی ڕابردوو لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 58 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراون و 1,207 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 569 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە ، هەروەها 4,201 مامۆگرافی و 1,749 سۆنەر ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:41:20/01/2026