ساڵی ڕابردوو 26 هەزار كەس لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 26,050 چارەخواز سەردانی كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 12,944 كەس لە ڕەگەزی نێر بوون و 13,106 كەس لە ڕەگەزی مێ بوون.
ساڵی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان 3,004 هەڵكێشانی ددان و 3,449 پڕكردنەوەی ددان و 275 دروستكردن و چاككردنی تاقمی ددان و 1,857 پاككردنەوەی ددان و 679 ڕێككردنەوەی ددان و 194 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە ، هەروەها 4,527 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:33:20/01/2026