هێزەكانی ئیتاڵیا قەڵغانی ڕێزلێنانیان بەخشیە د.سەباح نەسرەدین
" تەندروستی "
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، عەقید ستێفانۆ پیزۆتێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان لە سەردانێكدا بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی قەڵغانی ڕێزلێنانی وڵاتەكەی بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپای كارەكانی بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی و هەماهەنگی لەگەڵ تیمی مەدەنی هێزەكانی هاوپەیمانان.
لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی فەرماندەی گشتی هێزەكانی ئیتاڵیای كرد لەپای پێشكەشكردنی چەندین هاوكاری مرۆیی لە ڕابردوودا.
لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی زیاتر و پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی زیاتر لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بە كەرتی تەندروستی بە تایبەت تەندروستی سلێمانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:29:08/01/2026