ئیتاڵیا هاوكاری پزیشكی پێشكەشی تەندروستی سلێمانی دەكات


" تەندروستی "

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، تیمی مەدەنی هێزەكانی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان بە فەرماندەیی عەقید ستێڤانۆ پێزۆتێ و بە هەماهەنگی عەمید موزەفەر سەعید بەڕێوبەری گشتی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی هێزەكانی 70 سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراونی كەرتی تەندروستی پێشوازیان لێكرا.

ئامانجی سەردانەكە پێشكەشكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بوو لەلایەن هێزەكانی ئیتاڵیاوە بە تەندروستی سلێمانی.

لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی تیمی مەدەنی هێزەكانی ئیتاڵیا و پەیوەندییەكانی هێزەكانی 70 كرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوام بوونی هەماهەنگی لە داهاتوودا و پێشكەشكردنی هاوكاری زیاتر.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:12:08/01/2026