پزیشكانی عێراق سەرسامن بە پێشكەوتوویی نەخۆشخانەی شار


" تەندروستی "

دەیان پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار لە ناوەڕاست و باشووری عێراق سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كرد و سەرسامی خۆیان بە چارەسەركردن و سیستمی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكە دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ، زیاتر لە 40 پزیشكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە سەردانێكی زانستی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كرد و لەلایەن ستافی كارگێڕی و پزیشكانی نەخۆشخانەكە پێشوازیان لێكرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان و شێوازی چارەسەری نەخۆش و سیستمی نەخۆشخانەكەیان بۆ خرایەڕوو.

پزیشكانی عێراق سەرسامی خۆیان بە شێوازی چارەسەر و خزمەتكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار دەربڕی و ڕایانگەیاند: دەیانەوێت ئەو شێوازە لە نەخۆشخانەكانی عێراق پەیڕەو بكرێت و سوود لە پێشكەوتنەكانی كەرتی تەندروستی وەربگرن ، بەتایبەت شێوازی چارەسەری نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار و كردنی چارەسەری ئەو نەخۆشییانە بە سیستمێكی مەركەزی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:09:07/01/2026