ساڵی ڕابردوو 18 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی دڵ یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 18,076 كەس سەردانی نەخۆشخانەی دڵ یان كردووە لە شاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 7,867 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 5,802 بوژانەوەی دڵ و 451 نەشتەرگەری دڵ و 2,870 نەشتەرگەری قەستەرە و 1,683 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 4,680 ئیكۆ و 2,977 پشكنینی سیتی سكان و 3,377 هێڵكاری دڵ و 36,315 شیكاری تاقیگەیی ئەنجام دراوە و هەروەها 2,705 تیشك گیراوە و 1,387 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:49:06/01/2026