بەدواداچوون بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری سەنتەرەكانی ددان دەكرێت


" تەندروستی "

لەسەر ڕاسپاردەی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، شاندێك بە سەرۆكایەتی د.نەریمان ئەحمەد بەڕێوبەری بەشی ددان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری و كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان و وەرشەی ددان یان كرد.

ئامانجی ئەو سەردانە بۆ بەدواداچوون بوو بۆ كاروباری پزیشكانی ددان و گوێگرتن لە كێشە و گرفت و داواكاریی و پێشنیارەكانیان لەگەڵ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە سەنتەرەكانی ددان پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێن لەڕووی تەندروستی دەم و ددانەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی











ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:43:06/01/2026