لەساڵێكدا 202 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان چارەسەر كراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 202,609 منداڵ لە بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری بینراون و 27,385 منداڵ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵان 10,500 حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 5,795 حاڵەتی هەناسە توندی تۆماركراوە ، هەروەها 4,262 منداڵ لە بەشی مێشك و دەمار و 2,201 منداڵ لە بەشی چارەسەری خۆراك و 1,719 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 1,271 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون و چارەسەركراون.

هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 2,148 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 6,137 تیشك و 5,063 سۆنار و 1,296 ئیكۆ كراوە و 214,834 پشكنینی تاقیگەیی جۆراو جۆر ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:40:03/01/2026