د.سەباح نەسرەدین پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ دەكات
" تەندروستی "
ساڵی نوێی زاینی لە هەمووان پیرۆز بێت
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتیانی ئازیزی شاری سلێمانی و سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەم بەم بۆنەیەوە.
هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هاوڵاتیانمان دەخوازین لە ساڵی نوێیدا و سوپاسی پزیشك و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی مرۆڤدۆست و ماندوونەناس دەكەین كە پێشەنگن و بەردەوامن لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و سەرباری هەموو كێشە و قەیرانەكان ، ماندوونەناسانە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن.
هیوادارم ساڵی داهاتوو ساڵی پڕ خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو لایەك
د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:17:01/01/2026