لە نەخۆشخانەی فێركاری 89 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، لە ماوەی ساڵی 2025دا 3,587 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لە شاری سلێمانی ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی لە ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری بۆ چارەخوازان ئەنجام دراوە 89 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە و 44 نەشتەرگەری تایبەت و 1,011 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 535 نەشتەرگەری گەورە بووە و هەروەها 1,908 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە.

هاوكات لە ساڵی 2025دا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 4,368 نەخۆش داخڵ بوون و 206 نەخۆش لە چاودێری وورد داخڵ كراون و 193 چاندنی ددان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:06:31/12/2025