نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامە لە چارەسەری نەخۆش لە پشوی فەرمی


" تەندروستی "

سەرەڕای پشووی فەرمی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی ، نەخۆشخانەی هیوا لە ڕۆژانی پشوودا بەردەوامە لە چارەسەركردن و لە ڕۆژانی 29 و 30 ی كانوونی یەكەم دەوام لە نەخۆشخانەكە ئاسایی دەبێت بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت لە ئاستێكی باڵادا پێشكەشی تووشبوانی شێرپەنجە بكرێت.

لە ڕۆژی 29 ی كانوونی یەكەم چەندین خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەی هیوا پێشكەش كراوە و 367 نەخۆش سەردانی پزیشكیان كردووە و 170 نەخۆش چارەسەری كیمیایان وەرگرتووە و 222 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە و هەروەها 2,000 پشكنینی تاقیگەیی كراوە و  107 پشكنینی تیشك و سۆنەر و دێكساسكان و ئیكۆ كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:26:29/12/2025