كارەكانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن بەرز نرخێندرا


" تەندروستی "

ئەمڕۆ سێشەممە ، شاندێكی بەرێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی كە پێكهاتبوون لە ژیلوان عادل شكور بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی و بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتیەكە سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن یان كرد و لەلایەن د.سامان ئەنوەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەكە و بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانەوە پێشوازییان لێكرا.

لە سەردانەكەدا شاندی بەرێوبەرایەتی گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشكەشی ستافی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن كرد و گفتوگۆكرا لەبارەی كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی زیاتری هەردوولا بۆ داهاتوو.

لە ئێستادا نزیكەی 100 نەخۆش لە نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن لە هەردوو ڕەگەز بە باشترین شێوە چارەسەری پێویست وەردەگرن و لەلایەن ستافی نەخۆشخانەكە باشترین مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:23:23/12/2025