پولێكی دۆمینە لە گەدەی مێردمندالێك دەرهێنرا
" تەندروستی "
ئەمڕۆ چوارشەممە ، تیمی هەناوبینی لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری لە شاری سلێمانی توانیان تەنێكی نامۆ لە گەدەی مێرمنداڵێك دەربهێنن.
تیمێكی پێشكەوتووی هەناوبینی كە پێكهاتبوون لە پزیشكانی پسپۆڕی هەناوبینی و پزیشكی بێهۆشكاری و پەرستارانی تایبەتمەندی هەناوبینی و یاریدەدەرانی بێهۆشكار ، دوای هەوڵێكی زانستی چڕ توانیان پولێكی دۆمینە لەناو گەدەی مێرمنداڵێك دەربهێنن كە دوای قووتدانی لە گەدەی وەستابوو.
دەرهێنانەوەی تەنی نامۆ لە گەدە كارێكی زۆر دژوار نیە ، بەڵام بەهۆی قەبارە و شێوە و پێكهاتەی پولی دۆمینە دەرهێنانەوەی كارێكی ئاسان نەبوو ، بۆیە چەندین ئامێری تایبەت لەلایەن تیمەكە بەكارهێنرا تا توانیان پولەكە لە گەدەی مێردمنداڵەكە دەربهێنن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:37:17/12/2025