خولێكی چارەسەركردنی بەركەوتەی بەكۆمەڵ دەستیپێكرد


" تەندروستی "

ئومێد هیدایەت بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند: خولەكە بۆ چالاككردنی سیستمی چارەسەركردنی بەركەوتەی بەكۆمەڵە و لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر ئاستی عێراق دەستی پێكردووە.

وتی: ئەم خولە دەستپێكە و نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی یەكەم دامەزراوەیە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە سیستمی چارەسەركردنی بەركەوتەی بەكۆمەڵی چالاككردووە و لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار وتیشی: خولەكە زۆر بەسوود بووە و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی فریاكەوتن د.نۆرس وۆرد پێشكەش دەكرێت و سەرپەرشتی دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:45:16/12/2025