مانگی ڕابردوو 7,123 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,123 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 458 نەشتەرگەری گەورە و 166 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 3,298 پكشنینی پەستانی چاو و 41 پشكنینی پانتایی بینین و 129 پشكنینی گلێنە و 172 ئۆ سی تی ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,887 پشكنینی چاویلكە و 638 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 143 تیشك گیراوە و 1,853 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:20:11/12/2025