لەمانگێكدا 261 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 261 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 8 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 79 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 26 نەشتەرگەری گەورە و 107 نەشتەرگەری مام ناوەند و 31 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 196 پشكنینی تیشك و 139 پشكنینی سۆنەر و 79 پشكنینی سیتی سكان لەو نەخۆشخانەیە كراوە ، هەروەها 142 چارەسەری سروشتی كراوە و 8 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 9,164 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:07:11/12/2025