لە مانگێكدا 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 1,733 نەخۆش سەردانیان كردووە و 235 نەخۆش داخڵ كراون و 15 نەخۆش سەردانیان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 45 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 238 هەناوبینی گەدە و 200 هەناوبینی كۆڵۆن و 45 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 9 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 85 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 25 دەركردنی زەرداوی جگەر لەڕێی پێستەوە ئەنجام دراوە ، هەروەها 61 تیشك و 57 سۆنەر ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 596 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:08:09/12/2025