مانگی ڕابردوو 2,335 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 2,335 كەس سەردانیان كردووە و 1,531 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و پشكنین بۆ 804 كەس كراوە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 206 هەڵكێشانی ددان و 439 پڕكردنەوەی ددان و 88 پاككردنەوەی ددان و 87 ڕێككردنەوەی ددان و 24 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە و 657 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:48:09/12/2025