لەمانگێكدا 26,502 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە نەخۆشخانەی شار 26,502 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 19,727 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,843 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 880 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 5,314 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار ، لەو ژمارەیە 1,552 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 855 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 558 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 595 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 510 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 339 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,261 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 159 نەشتەرگەری قەستەرە و 106 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 65 نەشتەگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 70,979 شیكاری تاقیگەیی و 1,768 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 6,593 تیشك و 288 ئیكۆ و 2,715 سۆنەر و 660 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:16:07/12/2025