مانگی ڕابردوو 3,544 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,544 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,476 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 2,068 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون ، 44 نەخۆشیان ئاوارەكانی عێراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 927 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 2,088 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە و 501 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 28 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:59:02/12/2025